یەكێتیی پەرلەمانتارانی كوردستان هۆشداریی دەداتە حكومەتی هەرێم

  2021-05-05 17:47      152 جار بینراوە        کۆمێنت

یەكێتیی پەرلەمانتارانی كوردستان هۆشداریی بەحكومەتی هەرێم دەدات‌ و رایدەگەیەنێت، خەڵك خەریكە متمانەی بەپرۆسەی چاكسازی‌ نامێنێت و ناڕەزایەتییەكانیش لەزیادبووندان، بەپێویستیشی دەزانێت سیستمی بایۆمەتری بخرێتەكارو دوو مووچەكان ببڕدرێن‌.
ئەمڕۆ چوارشەممە 5-5-2021، یەكێتیی پەرلەمانتارانی كوردستان لەڕاگەیەندراوێكدا كە ئاڕاستەی حكومەتی هەرێمی كوردستانی كردووە ئاشكرایكردووە، لەسۆنگەی بڕوابوون بەمافی یاسایی هاووڵاتییان، دەنگی خۆمان دەخەینە پاڵ دەنگی هەموو ئەوانەی داوادەكەن بەزوویی یاسای چاكسازی پیادەبكرێت ‌و داهاتەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان یەكبخرێن‌، چیتر مەجال بەهیچ كەس و لایەنێك نەدرێت لەپێناو بەرژەوەندیی تایبەتی خۆیان ئەو داهات‌ و دەستكەوتانە بەكاربێنن.
بەپێویستیشی دەزانن، پرۆسەی بایۆمەتری بخرێتەگەڕو بنەبڕی دوو مووچەو زیاتر بكرێت‌ و ئەوەی شیاوی مووچەی دیاریكراوی خۆی نەبێت، پێویستە ڕێكارە دارایی ‌و یاساییەكان بەرامبەریان ئەنجامبدرێت.
یەكێتییەكە داواشیكردووە، هیچ كەس و لایەنێك داهاتێكی نایاسایی بۆ نەچێت، داهاتەكان بخرێنە خزمەتی خەڵكی كوردستان‌ و پرۆسەی چاكسازیش ماوەیەكی زۆری بەسەرداچووەو چیتر دوانەخرێت، ئەنجامی وردبینییەكان لەهەموو بوارەكاندا سوودیان لێوەربگیرێت و گۆڕانكارییەكی بنەڕەتی ئەنجامبدرێت.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو