وەزیری پەروەردە داوایەك ئاراستەی كەسوكاری خوێندكاران دەكات

  2021-05-15 00:18      332 جار بینراوە        کۆمێنت

وەزیری پەروەردەی حکومەتی ھەرێم رێکارەکانی خۆپارێزی لەخوێندنگاکان دەخاتەڕوو و داوایەکیش لە كەسوکاری خوێندکاران دەکات.

ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی ھەرێم رایگەیاند: لەکاتی کردنەوەی دەرگای خوێندنگاکان، رێکارەکانی خۆپارێزی بەتەواوی پەیڕەودەکرێن و لەکاتی بوونی نیشانەی کۆرۆناش لەھەر خوێندکارێکدا، پشکنین بۆ تەواوی ھاوپۆلەکانی دەکرێت. 

وەزیری پەروەردە داواشی لەکەسوکاری خوێندکاران کرد، لەکاتی ھەستکردن بەبوونی نیشانەکانی کۆرۆنا منداڵەکانیان نەنێرنەوە بۆ خوێندنگاو ئیدارەی خوێندنگاکانیان ئاگادار بکەنەوە.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو