لەڕووداوێكی هاتوچۆدا 7 كەس بوونە قوربانیی

  2021-05-15 16:44      196 جار بینراوە        کۆمێنت

لەڕووداوێکی هاتوچۆودا کەسێک گیانی لەدەستداو شەش کەسی تریش بریندار بوون.
پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە (15/5/2021) رووداوێکی هاتووچۆ لەسەر رێگای دوکان-خەلەکان روویداو بەهۆیەوە حەوت كەس بوونە قوربانیی.
رووداوەكە لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی تاکسی و ئۆتۆمبێلێکی لاندکرۆزەر روویداوەو بەهۆیەوە ژنێک گیانی لەدەستداو شەش کەسی تریش برینداربوون و تەندروستی دووانیان ناجێگیرە.
بریندارەکان سەرنشینی تاکسیەکە بوون هەموویان ئەندامی یەک خێزانن.





بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو