7 كەسى دیكە لە فەڵەستین كوژران

  2021-05-16 09:41      106 جار بینراوە        کۆمێنت

لەئەنجامی بۆردومانی فڕۆكەكانی ئیسرائیل لەكەرتی غەززە 7 كەس كوژراون، سوپای ئیسرائیلیش كردنە ئامانجی دوو سەركردەی حەماسی راگەیاند.
وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لەراگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەشكردووە، لەناوەڕاستی كەرتی غەززە فڕۆكەكانی ئیسرائیل بۆردومانی ژمارەیەك ناوچەی دانیشتوانیان كردو بەهۆیەوە 7 كەس كوژران، كە سەرجەمیان ئەندامی یەك خێزان بوون.
لەلایەكی دیكەشەوە دەزگاكانی راگەیاندنی ئیسرائیل بڵاویانكردەوە، سوپای وڵاتەكەیان شەوی رابردوو زیاتر لە 100 هێرشی ئاسمانی لەسەر كەرتی غەززە ئەنجام داوە. 
هەروەها، سیستەمی بەرگری موشەكی ئیسرائیل  5 موشەكی تێكشكاندوە، كەئاڕاستەی چەند ناوچەیەكی وڵاتەكە كراون و 7 موشەكیش لەناوچەی كراوەدا كەوتنەخوارەوە.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو