لە هەرێمی كوردستان دەرگای قوتابخانەكان كرانەوە

  2021-05-16 11:24      117 جار بینراوە        کۆمێنت

ئەمڕۆ یەكشەممە بە بەشداری  1،700،000 خوێندكارو 170000 هەزار مامۆستاو كارمەند پرۆسەی خوێندن بەگرتنەبەری رێكارو رێنمایی تەندروستی لەهەرێمی كوردستان دەستیپێكردەوە.
د.سەیوان عەلی، بریكاری وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی كوردستان راگەیاند، وەزارەتی پەروەردە لەمانگی كانونی یەكەمی ئەمساڵەوە ئامادەكارییەكانی بۆ دەستپێكردنەوەی پرۆسەی خوێندن دەستپێكردبوو و دوای بڕیارەكانی لیژنەی باڵای كۆرۆناو رێنماییەكانیش، لەئێستادا پرۆسەی خوێندن بەگرتنەبەری رێكارو رێنمایی تەندروستی لەهەرێمی كوردستان دەستیپێكردوەتەوە.
پەیوەست بەدواكەوتنی پرۆسەی خوێندنیش ئاماژەی بەوەكرد، دەستپێكردنەوەی خوێندن پەیوەندی هەیە بەهەمو كۆمەڵگەی كوردستانەوە و ئەم بابەتە پەیوەندی هەیە بە خێزانی ملیۆنێك و 700 هەزار قوتابی و 170 هەزار مامۆستا و كارمەند و ئەمانە هەموی خەڵكن و دەڕۆنە دەوام، بۆیە دەستپێكردنەوەی پرۆسەكە پێویستی بەبڕیاری لیژنەی باڵای بەرەنگاربونەوەی كۆرۆنا هەبوو. 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو