پۆلیسی راپەڕین لەبارەی سلێمان هەڵشۆیی رونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە

  2021-05-16 11:34      224 جار بینراوە        کۆمێنت

بەڕێوەبەڕایەتی پۆلیسی راپەڕین روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، هەڵهاتنی سلیمان هەڵشۆیی لەزیندان دوورە لە راستییەوە سەرلەبەری ئەو هەواڵە دوورە لە راستی.
بەڕێوەبەڕایەتی پۆلیسی راپەڕین ئاماژەی بەوەشكردووە، سلێمان هەڵشۆیی بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی ٤٥٦ لە یاسایی سزادانی عیراقی راگیراوە، لە ئێستاشدا لە گرتن و گواستنەوەی راپەڕینە و تەندروستی زۆر باشە و لێكۆڵینەوەش لەگەڵیدا بەردەوامە. 
وتیشی، بڵاوكردنەوەی ئەو جۆرە هەواڵە نادروستانە كاریگەری نەرێنی دەبێت لەسەر بارودۆخی دەرونی هاوڵاتیان و بەتایبەت ئەو كەسانەی كە مامەڵەیان لەگەڵ سلێمان هەڵشۆیی كردووە و سكاڵایان تۆمار كردووە. 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو