رێكخراوی هاریكاری ئیسلامی لەبارەی دۆخی غەززە كۆدەبێتەوە

  2021-05-16 12:52      98 جار بینراوە        کۆمێنت

رێكخراوی هاریكاری ئیسلامی، لەسەر بۆردومانكردنی كەرتی غەززە لەكۆبونەوەدایە و وڵاتانی بەشدار لەكۆبونەوەكە هەڵوێستی خۆیان لەبارەی شاری قودس و ئاگربەست رادەگەیەنن. 
فەیسەڵ بن فەرحان، وەزیری دەرەوەی سعودیە و سەرپەرشتیاری كۆبونەوەكە رایگەیاند، بۆردومانكردنی ناوچەكانی دانیشتوان و كردنە ئامانجی خەڵكی مەدەنی لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە شەرمەزار دەكەن و ریاز جەخت دەكاتەوە رۆژهەڵاتی قودس خاكی فەڵەستینە، ئەو پرسەش جێگەی گفتوگۆ و سازشكردن نیە. 
هەروەها، جەخت لەدەستپێشخەری وڵاتانی عەرەبی بۆ چارەسەری كێشەی فەڵەستین دەكەنەوە، ئەویش بە دروستكردنی دەوڵەتێكی سەربەخۆ كە پایتەختەكەی قودس بێ. 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو