سلێمانی... لەسێ رۆژی جەژندا زیاتر لە4 هەزار كەس سەردانی نەخۆشخانەی شاریان كردووە

  2021-05-16 14:23      149 جار بینراوە        کۆمێنت

لە سێ رۆژەی جەژنی رەمەزاندا زیاتر لەچوار ھەزار کەس سەردانی نەخۆشخانەی شاریان کردووە لەسلێمانی بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر.
د.ئومێد بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شار لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: لە سێ رۆژی جەژندا 4 هەزارو 371 كەس سەردانی نەخۆشخانەی شاریان كردووەو ژمارەیەكی زۆریش حاڵەتی نەخۆشی ھەناوی و رووداوی ھاتوچۆو شەڕکردن و کەوتنە خوارەوەو چەندین حاڵەتی دیکەی جۆراوجۆر رووی لەنەخۆشخانەی شار کردووە، کە زۆربەیان روداوی ھاتوچۆ بووە، ھەروەھا شەش حاڵەتی گیانلەدەستدانیش لەناو نەخۆشخانەکە تۆمار کراوە.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو