هندستان... تەرمی قوربانیانی كۆرۆنا فڕێدەدرێتە ناو ئاوی رووبارەكان

  2021-05-16 15:12      141 جار بینراوە        کۆمێنت

لەویلایەتێکی ھندستان تەرمی قوربانیانی کۆرۆنا فڕێ دەدرێتە ناو ئاوی رووبارەکانەوە.
حکومەتی ناوخۆی ویلایەتی ئۆتار پرادیشی باکووری ھیندستان نیگەرانیی خۆی دەربڕیوە لەزیادبوونی دیاردەی فڕێدانی تەرمی قوربانیانی کۆرۆنا بۆناو ئاوی رووبارەکان. 
کاربەدەستێکی باڵای ئەو ویلایەتە دەڵێت: فڕێدانی ئەو تەرمانە ھاوکاتە لەگەڵ تەشەنەسەندنی پەتای کۆرۆنا لەو ویلایەتە گەورەیەی ھیندستان، کە ژمارەی دانیشتوانەکەی ٢٤٠ ملیۆن کەس دەبێت، ئەوەش بەڵگەیە بۆ ئەو ترس و دڵەڕاوکێیەی لەناو دانیشتووانی ئەو ناوچانەدا دروستبووە لە تەشەنەسەندنی پەتاکە، لەکاتێکدا نەخۆشخانەکانی ئەو ویلایەتە چیتر توانای پێشوازیکردنیان لەتووشبووانی کۆرۆنا نەماوە.
دەشڵێت: ژمارەی گیانلەدەستدان بەڤایرۆسەکە لەبەرزبوونەوەی بەردەوامدایە، بەجۆرێک کە دەرفەتی ئەوەی نەھێشتووەتەوە بە نەریتی باوی خۆیان تەرمەکان بسووتێنن.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو