قوباد تاڵەبانی لەگەڵ بەرپرسانی باڵیۆزخانەی عیراق لە ئەرمینیا کۆبووەوە

  2021-05-16 15:57      194 جار بینراوە        کۆمێنت

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەمیانەی سەردانەکەیدا لە ئەرمینیا لەگەڵ محەمەد عوبێد جەبر هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی عیراق لەو وڵاتە کۆبووەوە و پێکەوە هەندێ پرسیان تاووتوێ کرد.
لەکۆبوونەوەکەدا کە ئەمڕۆ (١٦ی ئایاری ٢٠٢١ ) بەڕێوەچوو، باسی دۆخی رەوەندی کوردی و عیراقی کرا لەئەرمینیا و بڕیاردرا هەماهەنگی زیاتر هەبێت لەنێوان حکومەتی هەرێم و باڵیۆزخانەی عیراق لە ئەرمینیا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی رەوەندی کورد لەو وڵاتە.
لەبەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا تاووتوێی چۆنییەتی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان عیراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆماری ئەرمینیا کراو لەم چوارچێوەیەشدا قوباد تاڵەبانی دیدو تێڕوانینی خۆی بۆ بەرپرسانی باڵیۆزخانەی عیراق خستەڕوو.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو