ئەمشەو خولی ئیسپانیی یەكلادەبێتەوە

  2021-05-22 14:15      145 جار بینراوە        کۆمێنت

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە (22/5/2021) چەند یارییەكی خولی ئیسپانیی ئەنجامدەدرێت و بەمەش كۆتایی بەیارییەكانی ئەمساڵی خولی ئیسپانیا دەهێنرێت و لەنێوان هەردوو یانەكەی مەدرید پاڵەوانی لالیگا یەكلادەبێتەوە.
هەرسێ یارییەكەی ریاڵ مەدری و ئەتلەتیكۆ مەدریدو بەرشەلۆنە لەیەك كاتدا ئەنجامدەدرێت كەئەویش سەعات 7ی ئێوارەی ئەمڕۆیە.
یانەی ریاڵ مەدرید كەدووەمی لالیگایە میوانداری یانەی فیاریاڵ دەكات.
یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدی یەكەمیش دەبێتە میوانی بەلەد وەلید.
یانەی بەرشەلۆنەی سێیەمیش دەبێتە میوانی ئیبار.
لەئەگەری بردنەوەی ئەتلەتیكۆ مەدرید ریاڵی دووەم هیچ چانسێكی نامێنێت كە ببێتە یەكەمی لالیگا.
لەئێستادا هەریەك لە ئەتلەتیكۆ مەدریدو ریاڵ مەدرید یەكەم و دووەم لالیگایان گرتووە.
ریزبەندییەكە پێش كۆتا یاری بەمشێوەیەیە...
ئەتلەتیكۆ مەدرید 83 خاڵ
ریاڵ مەدرید      81 خاڵ

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو