دەرفەتی دڵخۆشی

  2021-05-22 16:09      196 جار بینراوە        کۆمێنت

ژیان دەرفەتی دڵخۆشی پێنەبەخشین ئازیزم
چونکە ئێمە، جگە لەخۆمان

خەمی هەموو ئەوانیترمان کرد بەخەمی خۆمان
ئازاری هەموو ئەوانیترمان کرد بەئازاری خۆمان

تەنانەت
فرمێسکەکانی مرۆڤێکی ئەوپەڕی دونیاش
کە قەت نەماندەناسی
ناخی ئێمەی پارچە پەرچەکرد

بۆ پشیلەکان گریاین
شینی باڵندەکانمان گرتەخۆ..

بۆ ئەوانیتر سووتاین
تا خۆمان سووتاین

لەڕاستیدا چەند شتێکی جوانە ناڵاندنی مرۆڤێک بۆ مرۆڤێکی تر ئازیزم..
چەند جوانە هەستکردن و گەڕان بەچارەکردنی دەردی کەسێک بێ ئەوەی بیناسیت

من لەهەموو ژیانمدا
هەر خەمم خوارد
هەر سووتام

ژیان چەند خۆشە ئەی خۆشەویست..
بەخۆشەویستی، خۆشویستن، بیرکردنەوە..و بیستنی ئازارە نەبڕاوەکانی ئەوانی ترەوە.

یەڵماز گونێی
و. لەتورکییەوە/ د. یاداشت ساڵح

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو