دوایین كاروانی عیراقییە گیرخواردووەكانی هیندستان گەڕێندرانەوە

  2021-06-08 11:39      65 جار بینراوە        کۆمێنت

دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی عیراق بڵاویكردەوە، دوایین كاروانی عیراقییە گیرخواردووكانی هیندستانیان گەڕاندەوە بەغدای پایتەخت.
جیهاد دیوان، وتەبێژی دەسەڵاتی فڕۆكەوانی عیراق ئاشكرایكرد، شەوی رابردوو دوایین كاروانی عیراقییە گیرخواردووەكانی هیندستان گەیشتۆتەوە بەغدا كە دوایین كاروان‌ لە 139 هاووڵاتیی عیراقی پێكهاتبوون، بەگشتیش بەپێنج گەشتی ئاسمانی، هەزارو 600 عیراقی لەهیندستانەوە هێنراونەتەوە بۆ وڵاتەكەیان.
بەبڕیاری وەزارەتی تەندروستی عیراقیش، ئەو كەسانەی لەو وڵاتانەوە دەگەڕێنرێنەوە، بۆ ماوەی 15 رۆژ كەرەنتین دەكرێن.
ئەمە لەكاتێكدایە، لەماوەی رابردووداو دوای بڵاوبوونەوەی كۆرۆنای هیندی، ژمارەیەكی زۆر هاووڵاتیی عیراقی لەو وڵاتە گیریانخواردبوو، بۆ پاراستنیان سەرجەمیان گەڕێنرانەوە عیراق.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو