خواردنەوەی چوار كوپ قاوە لەڕۆژێكدا بزانە چ زیانێكی دەبێت!

  2021-06-09 10:33      128 جار بینراوە        کۆمێنت

توێژینەوەیەكی ئەمریكی ئاشكرای دەكات، خواردنەوەی چوار كوپ قاوە لەڕۆژێكدا دەبێتە هۆی كزبوونی چاو.
بەگوێرەی ئاژانسی سپۆتنیك، توێژینەوەكە لەنەخۆشخانەی ماونت سینای لەنیویۆرك ئەنجامدراوە كە ئاشكرای دەكات، خواردنەوەی چوار كوپ قاوەی رۆژانە مەترسی تووشبوون بەنەخۆشی گلۆكوما بۆ دوو هێندە زیاد دەكات.
نەخۆشی گلۆكوما، بریتییە لەمەترسی كزبوونی چاو بۆ دوو هێندە بەتایبەتی لەو كەسانەی بەرزبوونەوەی پەستانی چاویان بۆ ماوەتەوە بەشێوەی بۆماوەیی.
لەو بارەیەشەوە، لویس باسكواڵ، توێژەرو پزیشكی چاو كە هەستاوە بەئەنجامدانی توێژینەوەكە ئاماژەی بەوەداوە كە پێشتر لەتوێژینەوەیەكدا ئاشكرایان كردووە كە خواردنەوەی بڕێكی زۆر لەقاوە، دەبێتە هۆی زیادبوونی مەترسی تووشبوون بەنەخۆشی گلۆكوما، بەڵام لەم توێژینەوەیەدا بۆمان ئاشكرابووە كە نەخۆشیەكە زیاتر دووچاری ئەو كەسانەی دەبێتەوە كە بەهۆی جیناتەوە ئەگەری زیاتر تووشبوونیان هەیە بەنەخۆشی بەرزی پەستانی خوێن.
بۆ ئەنجامدانی توێژینەوەكەش، توێژەران هەستاون بەتاقیكردنەوە لەسەر 120 هەزار هاووڵاتیی كە تەمەنیان لەنێوان 39 بۆ 73 ساڵدا بووە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو