بارودۆخی تەندروستی هێشتا لەمەترسیدایە

  2021-06-09 11:42      73 جار بینراوە        کۆمێنت

وەزیری تەندروستی هەرێم رایدەگەیەنێت، چەند حاڵەتێكی دیكەی گومانلێكراوی نەخۆشی كەڕووی رەش هەبووە، بەڵام تا ئێستا پشتڕاست نەكراوەتەوە.
سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێم لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، تاقیگەكانی هەرێمی كوردستان توانای دەستنیشانكردنی نەخۆشی كەڕووی رەشییان هەیەو بەدواداچوون و پشكنین بۆ هەموو گومانلێكراوەكان دەكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو نەخۆشییە هیچ مەترسییەكی تەشەنەكردنی نییە، چونكە نەخۆشییەكی گوازراوە نییەو لەكەسێكەوە بۆ یەكێكی دیكە ناگوازرێتەوە، وتیشی: هۆكاری تووشبوون بەو نەخۆشییە تەنها پەیوەندی بەسیستەمی بەرگری لەشی كەسی تووشبووەوە هەیەو هیچ پەیوەندییەكی بەكاریگەرییە لابەلاكانی پەتای كۆرۆناوە نییە.
روونیشیكردەوە، بارودۆخی تەندروستی هێشتا لەمەترسیداییەو ڤایرۆسی كۆڕۆنا لەبڵاوبوونەوەیەو پێویستە رێكارە خۆپارێزییەكان زیاتر بكرێن.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو