تەندروستی سلێمانی هۆشداری لەبڵاوبوونەوەی كۆلێرا دەدات

  2021-06-09 14:00      153 جار بینراوە        کۆمێنت

بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی ئاشكرایكرد، ژمارەی تووشبوون بەسكچوون سێ هێندە زیادیكردووە، ئەوەش ترسی لەلا دروستكردوون و ئەگەر كۆنتڕۆڵ نەكرێت كۆلێرا بڵاودەبێتەوە.  
ئەمڕۆ چوارشەممە 9-6-2021، سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی لەكۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئامارەكان ترس و دڵەڕاوكێیان لەلای ئێمە دروستكردووە، ئێستا ژمارەیەكی زۆر لەهاووڵاتییان بەدەست سكچونەوە دەناڵێنن، ئەگەر دۆخەكە كۆنتڕۆڵ نەكرێت دەبێتە هۆی بڵابوونەوەی كۆلێرا، وتیشی: یەكێك لەهۆكارەكان پەیوەندی بەوشكەساڵی و پەنابردنی خەڵك هەیە بۆ خورادنەوەی ئاوی بیرو ئەوەی نەشیاوە بۆ خواردن.
بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی داوای لەهاووڵاتییان كرد خۆیان بەدور بگرن لەبەكارهێنانی ئاوی نەشیاو بۆ خواردنەوە، بەتایبەتی ئاوی بیرو سەرچاوە سروشتییەكان.
باسی لەوەشكرد، لەچەند رۆژی داهاتوودا رێژەی كلۆر بۆ ئاوی خواردنەوەی هاووڵاتییان بەرزدەكەنەوە كە رێژەیەكی رێگەپێدراوە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو