ئێران رێکاره‌كانی‌ تایبه‌ت به‌وەرگرتنی ڤیزای‌ بۆ عیراقییه‌كان هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌

  2021-06-09 14:54      326 جار بینراوە        کۆمێنت
پرسی هەڵگرتنی ڤیزا لەنێوان عێراق و ئێران ماوەی دوو ساڵە گفتوگۆی لەسەر دەکرێت

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 9ی‌ حوزه‌یران، حکومەتی ئێران بڕیاریدا سەرجەم ئەو رێکارانەی بۆ وەرگرتنی ڤیزا بۆ هاوڵاتیانی عێراق پێویستن هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌ و بڕیارەکەش بەمەبەستی ئاسانکاری و زیادبونی جوڵەی گەشتیارانە بەو مەرجەی عێراقیش هەمان بڕیار دەربکات.
له‌و رووه‌وه‌ ئاژانسی ره‌سمی‌ هه‌واڵه‌كانی‌ ئێران بڵاویکردەوە، ئەنجومەنی وەزیران بەسەرۆکایەتی حەسەن رۆحانی کۆبوەوە و رەزامەندی دەربڕی لەسەر هەڵوەشاندنەوەی سەرجەم ئەو رێکارانەی بۆ وەرگرتنی ڤیزا بۆ هاوڵاتیانی عێراق پێویستن.
له‌ راگه‌یه‌ندراوی‌ ئاژانسه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوە، ئامانج لەو بڕیارە ئاسانکاری و زیادبونی جوڵەی گەشتیارانە بەتایبەتی سەردانی هاوڵاتیانی ئێران لەرێوڕەسمی ئاینی چله‌ی‌ ئیمام حسێن بۆ عێراق، پێشمەرجی بڕیارەکەش ئەوەیە عێراقیش هەمان رێکار جێبەجێ بکات.
پرسی هەڵگرتنی ڤیزا لەنێوان عێراق و ئێران ماوەی دوو ساڵە گفتوگۆی لەسەر دەکرێت و هۆکارەکەشی بۆ بەرژەوەندی هەردوو وڵات و زیاترکردنی جوڵەی گەشتیاری و بارزگانی دەگەڕێندرێتەوە، بەتایبەت كه‌ هاتوچۆی گەشتیاران و هاوڵاتیانی نێوان هەردو وڵات ساڵانە بۆ ملیۆنان کەس بەرزبوەتەوە.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو