ئه‌مریكا به‌ 172 ملیار دۆلار رووبەڕووی هەڕەشەی ئابووری چین ده‌بێته‌وه‌

  2021-06-09 16:04      110 جار بینراوە        کۆمێنت
ئه‌نجومه‌نی‌ پیرانی‌ ئەمریکا

ئه‌نجومه‌نی‌ پیرانی‌ ئەمریکا کار بۆ تێپەڕاندنی پڕۆژەیەکی زەبەلاح دەکات، کە توێژینەوە و پەرەپێدانی تەکنەلۆژی لەخۆدەگرێت، به‌مه‌به‌ستی‌ رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشە ئابوورییه‌كانی‌ چین.
له‌و باره‌یه‌وه‌ ئاژانسی "فرانس پرێس" بڵاویكرده‌وه‌ ئەو پڕۆژەیاسایە تیشکدەخاتەسەر کەمی تەکنەلۆژیای بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی ئەلیکترۆنی، چونکە پێشبڕکێی پەرەپێدانی تەکنەلۆژی بۆ ئەمریکا یەکلاکەرەوەیه‌، بۆ ئەوەی بەسەر چیندا سەرکەوێت.
لەگەڵ نادڵنیاییەکانی ئەمریکا لەبارەی رکابەری گەورەترین هێز لە ئاسیا، جاک شومەر، سیناتۆری ئەمریکا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، متمانەی تەواوی هەیە دیموکرات و کۆمارییەکان ئەو پڕۆژەیاسایە تێپەڕێنن.
جاک شومەر ئاشكرای كرد، پەسەندکردنی ئەو پڕۆژەیاسایە یەکێکە لە باشترین کارەکانی ئەنجومەنی پیران، و بڕوایان هەیە دەرفەتی سەدەی 21 بۆ ئەمریکا دەبێت.
ئاماژە بەوەشكرد، هەر کەسێک لە پێشبڕێکێی تەکنەلۆژیای ئایندە سەرکەوتن بەدەست بهێنێت، ئەوا دەبێتە پێشەنگی ئابووری جیهان، کە کاریگەری راستەوخۆی لەسەر سیاسەتی دەرەوە و ئاسایشی نیشتمانیش دەبێت.
بە گوێرەی پڕۆژەیاساکە، 120 ملیار دۆلار بە درێژایی 5 ساڵی داهاتوو بۆ چالاکی دامەزراوەی زانستی نیشتمانی تەرخان دەکرێت، کە ئامانج لێی توێژینەوە و پەرەپێدانە، لە چەندین بواری سەرەکی تەکنەلۆژیا وەک زیرەکی دەستکرد و بیردۆزی کوانتەم. هەروەها پێشتووتریش 52 ملیار دۆلاری تەرخان کردبوو.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو