نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهاندا بەجێگیری مایەوە

  2021-06-10 10:29      96 جار بینراوە        کۆمێنت

بەرزبوونەوەی خواست لەسەر نەوت، هەروەها قسەكردن لەسەر لانەدانی سزاكانی سەر ئێران، نرخی نەوتی بەجێگیری هێشتۆتەوە، نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت لەسەروو 72دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەكرێت.
بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 10-6-2021، لەكاتی كردنەوەی بازاڕەكاندا نرخی نەوتی برێنت بە 72.22 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا.
هاوكات، نەوتی تەكساسیش بە 69.49 دۆلار مامەڵەی پێوەدەكرێت.
بەرزبوونەوەی ئەم چەند رۆژەی نرخی نەوت پەیوەندیی بەدوو هۆكارەوە هەیە، یەكەمیان لێدوانی ئەنتۆنی بلینكن، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بوو كە رایگەیاند سزاكانی سەر ئێران هەڵناگیرێن، بەمەی پێشبینی بۆ ئەگەری گەڕانەوەی نەوتی ئێران بۆ بازاڕی جیهانی كەمبۆوە، دووەم هۆكاریش زیاتربوونی خواست و بەكارهێنانی نەوتە، بەتایبەت لەلایەن وڵاتانی ئەوروپی و ئەمریكاوە.

سەرچاوە: سایتی‌ ئێف ئێكس نیوز تودەی‌

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو