لەبارەی خانەنشینانەوە بڕیارێك دەدرێت

  2021-06-10 11:56      603 جار بینراوە        کۆمێنت

بەڕێوەبەری ئامار لەخانەنشینی هەرێم ئاشكرایكرد، ئەوانەی بەپلەی شارەزا خانەنشین بوون و مووچەیان وەرگرتووە لەئێستادا وەك فەرمانبەری ئاسایی گەڕاونەتەوە بۆ سەر پلەی خۆیان.
سەباح موخلیس، بەڕێوەبەری ئامار لەخانەنشینی هەرێم رایگەیاند، لەچوارچێوەی یاسای چاكسازیدا ئەو كەسانەی بەپلەی شارەزا مووچەیان وەگرتووە، پلەكەیان بۆ فەرمانبەری ئاسایی كەمدەكرێتەوە، رەتیشیكردەوە كە مووچەكانیان بۆ 300 هەزار دینار كەمبكرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، بەپێی یاسای چاكسازی مامەڵەمان لەگەڵ ئەوانەدا كردووە كە بەشارەزا خانەنشین كراون و بەگوێرەی یاسا پێویستە مووچەیان هەموار بكرێتەوەو ببنە فەرمانبەری ئاسایی، چونكە شارەزا پلە تایبەت نییەو پلەی تایبەت لەبەڕێوەبەری گشتی بۆ سەرەوەیە.
باسی لەوەشكردووە، ئەو كەسانە مووچەیان كەم دەبێتەوە، تانەشیان لەبڕیارەكە داوەو تانەكەیان رەتكراوەتەوە، چونكە پەرلەمان بڕیاری لێداوەو پێویستە یاسا هەموار بكرێتەوە تا مووچەیان بۆ بگەڕێتەوە، بەڵام لەئێستادا حكومەت پێویستی بەپارە هەیەو چاكسازی دەكات، بۆیە هەر یەك بەپێی خزمەت و بڕوانامە مووچەی پێ دەدرێت.
ئەمەش لەكاتێكدایە، لەهەرێم سەدان شارەزا هەبوون و پلەیان لەتایبەت بۆ فەرمانبەری ئاسایی گۆڕدراوە كە ئێستا بەپێی خزمەت و بڕوانامە مووچەیان پێ دەدرێت.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو