ژمارەی ئەمپێرەكانی پێوەری زیرەكی كارەبا دیاریكرا

  2021-06-10 12:13      731 جار بینراوە        کۆمێنت

بەرپرسی راگەیاندنی كارەبای سلێمانی ئاشكرایكرد، پرۆسەی بەستنی پێوەری زیرەكی كارەبای ماڵان لەشاری سلێمانی بەردەوامی هەیە، ئاماژە بەوەشدەكات پێوەرەكە لەبەشێك لەگەڕەكەكان كەوتۆتە كارو 40 ئەمپێر دیاریكراوە.
سیروان محەمەد، بەرپرسی راگەیاندنی كارەبای سلێمانی بە PUKnowی راگەیاند، پرۆسەی بەستنی پێوەری زیرەكی كارەبای ماڵان لەشاری سلێمانی بەردەوامی هەیە، لەئێستادا پێوەری زیرەك لەسنووری چەمچەماڵ و ئاغجەلەرو چەند شوێنێكی دیكەی ئەو سنوورە بۆ هاووڵاتییان دەبەسترێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەناو شاری سلێمانیدا تەنها سیتییەكان و ناوبازاڕ ماوە پێوەری زیرەكیان بۆ دابنرێت، بۆیە دەوتوانین بڵێین لەسنووری پارێزگای سلێمانی نزیكەی 280 هەزار پێوەری زیرەك دانراوە.
باسی لەوەشكرد، پێوەرەكە لەبەشێك لەگەڕەكەكان كەوتۆتە كارو 40 ئەمپێر دیاریكراوە، واتە هەر هاووڵاتییەك لەو ئەمپێرە زیاتر بەكاربهێنێت لەپێوەرەكەوە كارەباكەی دەكوژێتەوە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو