كۆسرەت رەسوڵ پرسەنامەیەك ئاراستەی مەلا ئەحمەدی گەرمیان دەكات

  2021-06-10 12:42      513 جار بینراوە        کۆمێنت
كۆسره‌ت ره‌سوڵ عەلی، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بۆ كۆچی‌ دوایی‌ دایكی مەلا ئەحمەدی گەرمیان، كۆسرەت رەسوڵ عەلی، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، پرسەنامەیەكی‌ ئاراستەی‌ مەلا ئەحمەد دەكات، ئەمە دەقەكەیەتی‌:
برای بەڕێزم: مەلا ئەحمەدی گەرمیان
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی دایكی بەڕێزتانم بیست، دڵگران و خەمباری كردم، هاوبەشی خەمتانم، پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمتان ئاراستە دەكەم، هیواخوازم ئەمە دواكۆست و ناخۆشیتان بێت، خوای گەورە سەبووریتان بدات و كۆچكردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت.
كۆسرەت رەسوڵ عەلی
سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو