لەهەرێم ملیۆنان ماسی مەترسی لەناوچوونیان لەسەرە

  2021-06-10 12:53      96 جار بینراوە        کۆمێنت

بەرپرسێكی وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێمی كوردستان ئاشكرایكرد، بەهۆی وشكەساڵی و گرتنەوەی ئاوی رووبارەكان و سەرچاوە ئاوییەكانی هەرێمی كوردستان لەلایەن وڵاتانی دراوسێوە، ملیۆنان ماسی هەڕەشەی لەناوچوونیان لەسەرە.
سیروان سەعید، بەڕێوەبەری سامانی ماسی لەوەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، بەهۆی كاریگەرییەكانی وشكەساڵی و كەمبوونەوەی ئاو و گرتنەوەی ئاوی رووبارەكان لەلایەن وڵاتانی دراوسێوە، ئاستی ئاوی رووبارو بەنداوەكان بەشێوەیەكی زۆر دابەزیووە، بەتایبەت رووباری سیروان كە لەئێرانەوە سەرچاوە دەگرێ، ئەمەش كاریگەری هەیە لەسەر لەناوچوونی ژمارەیەكی زۆری ماسی لەهەرێمی كوردستان، وتیشی: تا پلەكانی گەرما زیاتر بەرزبنەوە، كاریگەرییەكانی وشكەساڵی و دابەزینی ئاستی ئاوی رووبارەكان و بەنداوەكان زیاتر دەردەكەون لەسەر ماسییەكان، چونكە ساڵانە لەكاتی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما رێژەی ئۆكسجین كەم دەبێتەوە ئەمەش كاریگەری خراپی لەسەر ژیانی ماسی هەیە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، ساڵانە ژمارەیەكی زۆر ماسی لەناو دەچن، بەڵام ئەمساڵ بەهۆی كەمی ئاو و بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرمییەوە، پێشبینی دەكرێ ئەو ژمارەیە زیاتر بێت و بەملیۆنان ماسی لەهەرێمی كوردستان لەناوبچن.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو