بافڵ تاڵەبانی: یەكێتی باوەڕی تەواوی بەپێكەوەژیانی هەموو نەتەوەو پێكهاتەكان هەبووە

  2021-06-10 13:15      111 جار بینراوە        کۆمێنت

هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەدیدارێكدا لەبەغدا، لەگەڵ كاردیناڵ مارلویس ساكۆ كۆبۆوە.
لەدیدارێكدا بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئاماژەی بەڕۆڵی مەسیحییەكان لەعیراق و هەرێمی كوردستان كرد كە بەدرێژایی مێژوو رۆڵێكی گرنگییان بینیووە لەبونیادنانی ئاشتەوایی و قوڵكردنەوەی گیانی پێكەوەژیان لەناوچەكە.
هاوسەرۆك روونیشیكردەوە، یەكێتی باوەڕی تەواوی بەپێكەوەژیانی هەموو نەتەوە، پێكهاتەو ئاین و ئاینزاكان هەبووەو پارێزگاریش لەو تایبەتمەندییە كە یەكێكە لەكۆڵەكەكانی دیموكراسی و گیانی پێكەوەیی لەهەرێم بەئەركی خۆمانی دەزانین. وتشی: داكۆكیكارێكی سەرسەختیش دەبین بۆ پاراستنی ماف و داخوازییەكانی مەسیحییەكانی هەرێم و عیراق كە پێكهاتەیەكی رەسەن و دانەبڕاوی ئەم گەلەن.
لەبەرامبەردا كاردیناڵ مارلویس ساكۆ، ئاماژەی بەهەوڵەكانی سەرۆك مام جەلال كرد كە لەرابردوودا چەتری كۆكەرەوەی هەموو پێكهاتەو لایەنەكان بووەو زیندووكەرەوەی گیانی تەبایی و یەكترقبوڵكردن بووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئومێدی تەواومان بەسەركردایەتی نوێی یەكێتی هەیە كە بتوانێت بەهەمان رۆحییەتی مام جەلال كاربكات و درێژە بەو رێبازە بدات.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو