هێرشكرایه‌سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی‌ به‌غدا

  2021-06-10 14:25      105 جار بینراوە        کۆمێنت
دیمه‌نێك له‌ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا

درەنگانی شەوی رابردوو له‌ڕێی‌ سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو، هێرشکرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا.
له‌و باره‌یه‌وه‌ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 10ی‌ حوزه‌یران، شانەی‌ راگەیاندنی‌ ئەمنی‌ عێراق، بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ دوای ئەوەی سێ موشەک ئاراستەی بنکەی‌ ئاسمانی‌ بەلەد لە پارێزگای‌ سەڵاحەدین کران و زیانی گیانی و مادییان لێنەکەوتەوە، لە رێگەی سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو، هێرشکرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا، یەکێکییان لەلایەن سیستمی دژە مووشەکی، لە ئاسمان تەقێنراوەتەوە و تائێستا زیانەکان نەزانراون.
له‌و بەیاننامه‌یه‌دا، جەخت لەسەر هەوڵی هێزە ئەمنییەکان بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی هەموو ئەوانە کراوەتەوە، کە یاری بە ئارامی و سەقامگیری عێراق دەکەن.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو