بانكی‌ ناوه‌ندی‌ دۆلاری‌ زیاتر ده‌خاته‌ بازاڕه‌وه‌‌و هه‌وڵی‌ دابه‌زاندنی‌ نرخه‌كه‌ی‌ ده‌دات

  2021-06-10 15:09      171 جار بینراوە        کۆمێنت
پسپۆڕانی‌ بواری‌ دارایی‌ پێشبینی‌ ده‌كه‌ن له‌ڕۆژانی‌ داهاتوودا نرخی‌ دۆلار دابه‌زێت

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 10ی‌ حوزه‌یران، بانكی‌ ناوه‌ندی‌ عیراق، رایگه‌یاند له‌مه‌ودوا دۆلاری‌ زیاتر ده‌خاته‌ بازاڕه‌وه‌، به‌وه‌ش پێشبینی‌ ده‌كرێت له‌ رۆژانی‌ داهاتوودا به‌های‌ دۆلار دابه‌زێت.
به‌پێی‌ نووسراوێكی‌ بانكی‌ ناوه‌ندی‌ عیراق، كه‌ مێژووی‌ ئه‌مڕۆی‌ له‌سه‌ره‌و كۆپییه‌كی‌ ده‌ست PUKNOW كه‌وتووه‌، له‌مه‌ودوا بانكی‌ ناوه‌ندی‌ دۆلاری‌ زیاتر ده‌خاته‌ بازاڕه‌كانه‌وه‌.
له‌و رووه‌وه‌، له‌ نووسراوه‌كه‌دا باس له‌وه‌كراوه‌ كه‌ ئه‌و به‌شه‌ دۆلاره‌ی‌ بانكی‌ ناوه‌ندی‌ ده‌یفرۆشێته‌ بانك‌و كۆمپانیاكانی‌ گۆڕینه‌وه‌ی‌ دراو به‌مجۆره‌ ده‌بێت: هه‌فتانه‌ 300 هه‌زار دۆلار ده‌درێته‌ بانكه‌كان‌، هاوكات كۆمپانیاكانی‌ گۆڕینه‌وه‌ی‌ دراو كه‌ پله‌ی‌ A یان هه‌یه‌ 200 هه‌زار دۆلاریان ده‌درێتی‌‌و كۆمپانیاكانی‌ گۆڕینه‌وه‌ی‌ دراو كه‌ پله‌كانیان B یه‌ 750 هه‌زار دۆلار‌و ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی‌ گۆڕینه‌وه‌ی‌ دراو كه‌ پله‌ی‌ C یان هه‌یه‌ هه‌فتانه‌ 70 هه‌زار دۆلاریان ده‌درێتی‌. 
هه‌ر له‌و نووسراوه‌دا، بانكی‌ ناوه‌ندی‌ داوای‌ له‌ بانكه‌كان‌و كۆمپانیاكانی‌ گۆڕینه‌وه‌ی‌ دراو كردووه‌ له‌ رۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌ 13ی‌ ئه‌م مانگه‌وه‌ داواكارییه‌كانیان پێشكه‌ش بكه‌ن.
هاوكات له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ ئه‌و نووسراوه‌ی‌ بانكی‌ ناوه‌ندیدا، پسپۆڕانی‌ بواری‌ دارایی‌ پێشبینی‌ ده‌كه‌ن له‌ڕۆژانی‌ داهاتوودا نرخی‌ دۆلار دابه‌زێت.

سه‌رچاوه‌: نووسراوی‌ بانكی‌ ناوه‌ندی‌‌ عیراق‌و ئاژانسه‌ عیراقییه‌كان
وه‌رگێڕان‌و داڕشتنه‌وه‌ی‌: فه‌ریق حه‌بیب

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو