واشنتۆن 3 ملیۆن دۆلار ته‌رخانده‌كات بۆ ئه‌وانه‌ی‌ زانیاری‌ له‌سه‌ر پیلانی‌ هێرشبه‌ران ده‌ده‌ن

  2021-06-10 19:17      101 جار بینراوە        کۆمێنت
به‌ سێ‌ فڕۆكه‌ی‌ بێ‌ فڕۆكه‌وان هێرشكرایه‌سه‌ر پێگه‌كانی‌ ئه‌مریكا له‌نێو فڕۆكه‌خانه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ به‌غدا

حكومه‌تی‌ ئه‌مریكا له‌سه‌ر ئه‌كاونتی‌ پڕۆگرامی‌" پاداشت له‌پێناو دادپه‌روه‌ریی‌" رایگه‌یاند، هه‌ر كه‌سێك زانیاری‌ له‌سه‌ر ئه‌و كه‌س‌و گرووپانه‌ بدات كه‌ هێرش ده‌كه‌نه‌سه‌ر دامه‌زراوه‌ دیپلۆماسییه‌كانی‌ ئه‌مریكا 3 ملیۆن دیناری‌ وه‌ك پاداشت ده‌درێتی‌.
له‌و راگه‌یه‌ندراوه‌دا هاتووه‌: بڕی‌ 3 ملیۆن دۆلار ده‌درێته‌ هه‌ركه‌سێك كه‌ زانیاری‌ پێشكه‌ش بكات سه‌باره‌ت به‌ هێرشه‌كانی‌ رابردوو یاخوود ئه‌و هێرشانه‌ی‌ له‌ داهاتوودا ئه‌گه‌ری‌ هه‌یه‌ بكرێنه‌سه‌ر دامه‌زراوه‌ دیپلۆماسییه‌كانی‌ ئه‌مریكا له‌ عیراق.
ئه‌وه‌ش دوای‌ ئه‌وه‌ هات كه‌ دره‌نگانی‌ شه‌وی‌ رابرددوو به‌ سێ‌ فڕۆكه‌ی‌ بێ‌ فڕۆكه‌وان هێرشكرایه‌سه‌ر پێگه‌كانی‌ ئه‌مریكا له‌نێو فڕۆكه‌خانه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ به‌غدا.

سه‌رچاوه‌: پێگه‌ی‌ پڕۆگرامی‌" پاداشت له‌پێناو دادپه‌روه‌ریی‌"
وه‌رگێڕان‌و داڕشتنه‌وه‌ی‌: رێباز هه‌ڕێنه‌یی‌

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو