نرخی‌ ئه‌مڕۆی‌ نه‌وتی‌ خاو

  2021-06-11 09:35      153 جار بینراوە        کۆمێنت
نەوتی‌ خاوی‌ برینت بە 72.48 دۆلار ‌ مامەڵەی‌ پێوەكرا

نرخی نەوتی‌ خاو لەبازاڕەكانی‌ جیهاندا‌ به‌رزبووه‌وه‌، ئه‌وه‌ش پاش ئه‌وه‌ی‌ شه‌وی‌ رابردوو، هه‌ندێك دابه‌زینی‌ به‌خۆوه‌بینی‌، به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ به‌های‌ نه‌وت، ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ داخوازی زیاتری‌ وڵاتانی‌ هاورده‌كاری‌ نه‌وت‌و پلانی‌ گوونجاوی‌ رێكخراوی‌ ئۆپیك‌و هاوپه‌یمانه‌كانی‌ بۆ سنوورداركردنی‌ زیره‌كانه‌ی‌ خستنه‌ڕووی‌ نه‌وتی‌ خاو بۆ بازاڕه‌كانی‌ جیهان. 
كاتژمێر 9:31 ی‌ سه‌رله‌به‌انی‌ ئه‌مڕۆ هه‌ینی‌ 11ی‌ حوزه‌یران،‌ هەر بەرمیلێك لە نەوتی‌ خاوی‌ برینت بە 72.48 دۆلار ‌ مامەڵەی‌ پێوەكرا.
نەوتی‌ خاوی‌ خۆرئاوای‌ تیكساسیش بە‌ 70.23 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك‌ مامەڵەی‌ پێوەكرا.

سەرچاوە: سایتی‌ ئێف ئێكس نیوز تودەی‌
ئامادەكردنی‌: فەریق حەبیب

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو