كورتهێنانی‌ بوودجه‌ی‌ ئه‌مریكا دوو ترلیۆن دۆلاری‌ تێپه‌ڕاند

  2021-06-11 09:40      92 جار بینراوە        کۆمێنت
كورتهێنانی بوودجه‌ی‌ ئه‌مساڵ گه‌یشتووه‌ته‌ %9.7

ئاستی كورتهێنانی‌ بودجه‌ی ئه‌مریكا له‌ هه‌شت مانگی ساڵی دارایی وڵاته‌كه‌دا گه‌یشته‌ 2.06 ترلیۆن دۆلار.
له‌و رووه‌وه‌، وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا ئاشكرایكرد كه‌ كورتهێنانی بوودجه‌ی‌ ئه‌مساڵ گه‌یشتووه‌ته‌ %9.7 .
به‌پێی‌ راپۆرته‌ ئابوورییه‌كان، خه‌رجی ئه‌مریكا بۆ فریاكه‌وتنی ته‌ندرووستی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا هۆكاری سه‌ره‌كی كورتهێنانی بودجه‌كه‌یه‌.
ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شكراوه‌، خه‌رجی له‌ نێوان مانگی ئۆكتۆبه‌ر بۆ مایۆی رابردوو گه‌یشتووه‌ته‌ 4.67 ترلیۆن دۆلار، كه‌ %19.7ی زیاتره‌ له‌ خه‌رجی هه‌مان ماوه‌ له‌ ساڵی پێشووتر.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو