زه‌ریای‌ پێنجه‌م زیادیكرد‌و به‌فه‌رمی‌ خرایه‌سه‌ر لیستی‌ زه‌ریاكانی‌ جیهان

  2021-06-11 09:56      151 جار بینراوە        کۆمێنت
به‌فه‌رمی‌ ژماره‌ی‌ زه‌ریاكانی‌ جیهان بوو به‌ پێنج زه‌ریا

تۆڕی‌ " ناشناڵ جیوگرافیك"، زه‌ریای‌ به‌سته‌ڵه‌كی‌ باشووری‌ خسته‌سه‌ر لیستی‌ زه‌ریاكانی‌ جیهان، ئه‌وه‌ش له‌ چوارچێوه‌ی‌ نوێكردنه‌وه‌ی‌ نه‌خشه‌كاندا كه‌ دوای‌ زیاتر له‌ 100 ساڵ، یه‌كه‌مجاره‌ نوێبكرێته‌وه‌.
به‌و راگه‌یاندنه‌ی‌ " ناشناڵ جیوگرافیك" ئه‌گه‌ر له‌مه‌ودوا بووترێت چوار زه‌ریاكه‌ی‌ جیهان، ئه‌وا كارێكی‌ هه‌ڵه‌یه‌، به‌ڵكو به‌فه‌رمی‌ ژماره‌ی‌ زه‌ریاكانی‌ جیهان بوو به‌ پێنج زه‌ریا.
ئه‌وه‌ش دوای‌ ئه‌وه‌دێت كه‌ له‌م هه‌فته‌یه‌دا، ناشناڵ جیوگرافیك رایگه‌یاند، به‌فه‌رمی‌ دان به‌وه‌دا ده‌نێت كه‌ زه‌ریای‌ باشوور یه‌كێكه‌ له‌ زه‌ریاكانی‌ جیهان، كه‌ رووبه‌ڕێكی‌ ئاوییه‌ و ده‌كه‌وێته‌ كیشوه‌ری‌ به‌سته‌ڵه‌كی‌ باشووری‌ گۆی‌ زه‌وییه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: ناشناڵ جیوگرافیك
وه‌رگێڕان‌و داڕشتنه‌وه‌ی‌: رێباز هه‌ڕێنه‌یی‌ 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو