ئه‌ڵمانیا داوای‌ هه‌ڵوێست وه‌رگرتن به‌رانبه‌ر چین‌و روسیا ده‌كات

  2021-06-11 10:05      94 جار بینراوە        کۆمێنت
هایكۆ ماس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا

هایكۆ ماس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا، ، داوای له‌ ولاتانی‌ حه‌وت "جی7" كرد، یه‌ك هه‌ڵوێست بن  به‌رانبه‌ر به‌ روسیا و چین 
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا، له‌میانه‌ی‌ لێدوانێكدا به‌ر له‌ ده‌ستپێكردنی‌ لوتكه‌یی گرووپی وڵاتانی حه‌وت، رایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر ئاسته‌نگه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌مان به‌ ئازاییه‌وه‌ په‌سه‌ند كرد، به‌یه‌كه‌وه‌ چالاكانه‌ كۆششمان كرد، ده‌توانین سه‌قامگیرییه‌كی نموونه‌یی له‌ ئابووری و ره‌وشی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌دیبهێنێن. به‌ تایبه‌تی له‌ رووی په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ روسیا و چین.
وتیشی‌: پێشوازی له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌كه‌ین بۆ گێڕانه‌وه‌ی رۆڵی خۆی له‌ ئاستی نێوده‌وڵه‌تییدا.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ بڕیاروایه‌ ئه‌مڕۆ هه‌ینی‌ 11ی‌ حوزه‌یران، كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌یی گرووپی وڵاتانی حه‌وت، ناسراو به‌ جی7 له‌ هه‌رێمی كۆرنواڵی باشووری خۆرئاوای ئینگلته‌را ده‌ستپێبكات.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو