هه‌واڵگری عیراق هه‌وڵێكی‌ مووشه‌كبارانكردنی‌ بنكه‌ی‌ ئاسمانی‌ به‌له‌دی‌ پووچه‌ڵكرده‌وه‌

  2021-06-11 14:38      119 جار بینراوە        کۆمێنت
وێنه‌ی‌ ئه‌و مووشه‌كانه‌ی‌ ئاماده‌كرابوون بۆ بۆردوومانكردنی‌ بنكه‌ی‌ ئاسمانی‌ به‌له‌د

ده‌زگای‌ هه‌واڵگری سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق، بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ ده‌ستگیراوه‌ به‌سه‌ر چوار سه‌كۆی هه‌ڵدانی‌ مووشه‌كدا، كه‌ به‌ ئاماده‌كرابوون بۆ به‌ئامانجگرتنی‌ بنكه‌ی ئاسمانی به‌له‌د له‌ پارێزگای سه‌لاحه‌ددین.
له‌و باره‌یه‌وه‌، ئه‌مڕۆ هه‌ینی‌ 11ی‌ حوزه‌یران، شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق، له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا، بڵاویكرده‌وه‌، مه‌فره‌زه‌كانیان ئه‌و سه‌كۆیانه‌یان له‌ كێڵگه‌یه‌كی ناوچه‌ی زه‌نبوور، له‌ سنووری پارێزگای دیاله‌ دۆزیوه‌ته‌وه‌.
له‌به‌شێكی‌ ئه‌و راگه‌یه‌ندراوه‌دا هاتووه‌: مووشه‌كه‌كان ئاماده‌ كرابوون بۆ ئه‌وه‌ی ئاراسته‌ی بنكه‌ی ئاسمانی به‌له‌د بكرێن.
ئه‌وه‌ش دوای‌ ئه‌وه‌دێت كه‌ شه‌وی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو، چه‌ند مووشه‌كێك ئاراسته‌ی بنكه‌ی ئاسمانی به‌له‌د كران و هاوكات دوو مووشه‌كیش ئاراسته‌ی سه‌ربازگه‌ی ئه‌مه‌ریكاییه‌كان له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا كران.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو