له‌ عیراق زیاتر له‌ 4 هه‌زار كه‌سی‌ تر تووشی‌ كۆرۆنا بوون

  2021-06-11 18:09      99 جار بینراوە        کۆمێنت
4 هەزار و 320 کەسی دیکە لە عێراق و هەرێمی کوردستان تووشی کۆرۆنا بوون

وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ 46 هەزار و 68 پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدران و دەرکەوت 4 هەزار و 320 کەسی دیکە لە عێراق و هەرێمی کوردستان تووشی کۆرۆنا بوون.
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، ئەمڕۆ هەینی 11ی‌ حوزه‌یران، لە راگەیه‌ندراوێکدا بڵاویكرده‌وه‌: "ئەمڕۆ 4 هەزار و 320 کەسی دیکە لە عێراق و هەرێمی کوردستان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، هاوکات 4 هەزار و 130 تووشبووی دیکەی کۆرۆنا چاکبوونەوە، هەروەها 20 تووشبووی دیکەی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا، تاوەکو ئێستا 691 هەزار و 726 کەس لە عێراق و هەرێمی کوردستان پێکوتەی دژە کۆرۆنایان وەرگرتووە". 
وەزارەتی تەندروستیی عێراق راشیگەیاند: "ئەمڕۆ لە هەرێمی کوردستان 514 کەسی دیکە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، هاوکات 634 تووشبووی دیکەی کۆرۆنا چاکبوونەوە، هەروەها 5 تووشبووی دیکەی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا".

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو