بانكی‌ ناوه‌ندی‌ نرخی‌ دۆلار جێگیرده‌كات

  2021-06-11 18:21      506 جار بینراوە        کۆمێنت
بانکی‌ ناوەندی‌: نرخی‌ دۆلار جێگیرە

بانکی‌ ناوەندی‌ عێراق رایگەیاند كه‌ نرخی‌ دۆلار جێگیرە و هیچ نیازێکیان نییە گۆڕانکاریی‌ تێدا بكه‌ن، رێوشوینی‌ دیکەش دەگرنەبەر بۆ جێگیرکردنی‌ نرخەکەی‌ بەرانبەر دینار.  
له‌و رووه‌وه‌، بانکەکە، ئەمڕۆ هەینی‌ 11ی‌ حوزه‌یران، لەراگەیەندراوێکدا، بڵاویكرده‌وه‌: ئەو نرخەی‌ کە کۆتایی 2020 دیاریکرا بۆ دۆلار لەسەر بنەمای‌ توێژینەوەی‌ قووڵ بووە بۆ دۆخی‌ ئابوری‌ و دارایی و ئامانجی‌ سیاسەتی‌ نەختینەیی بووە.  
ئاماژەی‌ بەوەشکردووە، فرۆشی‌ دراوی‌ بیانی‌ لەلایەن بانکی‌ ناوەندییەوە لەسەر بنەمای‌ یەدەگی‌ دراوە کە له‌ ئاستێکی‌ زۆر باشدایە و بۆ پڕکردنەوەی‌ داواکارییە رەواکان ئاستی‌ فرۆش زیاد دەکەن.  
بانکی‌ ناوەندی‌ دەڵێت، نرخی‌ دۆلار سەقامگیر دەبێت بەهۆی‌ ئەو رێوشوێنانەی‌ کە بانکەکە بەم دواییە گرتویەتییەبەر و ئەو رێوشوێنانەش کە لەمەودوا دەیگرێتەبەر.  
باس له‌وه‌شده‌كات كه‌ ئەو لێدوانانەی‌ پەیوەستن بە نرخی‌ دۆلار برەوی‌ پێدەدرێت بۆ ئەوەی‌ بەشیک لەمامەڵەکاران سودی‌ لێببینن، بەڵام تەنها بانکی‌ ناوەندی‌ لایەنی‌ پەیوەندیدارە کە سەرچاوەی‌ زانیاریی فەرمییە لەو بارەیەوە.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو