لیژنەیەك بۆ وردبینیكردن لەبەغداوە سەردانی هەرێم دەكەن

  2021-06-18 16:21      190 جار بینراوە        کۆمێنت

لیژنەیەکی وردبینی لە بەغداوە سەردانی ھەرێمی کوردستانیان کردووەو ئەندامێکی لیژنەی دارایش لەئەنجومەنی نوێنەران دەڵێت: ئەو لیژنەیە وردبینی لەداھاتی نانەوتی ھەرێم دەکات.

شیروان میرزا ئەندامی لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی نوێنەران بەکوردسات نیوزی راگەیاند: ماوەی ھەفتەیەکە لیژنەیەکی باڵای وردبینی لە بەغداوە ھاتوونەتە ھەرێمی کوردستان بەمەبەستی وردبینکردن لە داھاتی نانەوتی وەک دەروازە سنوورییەکان و فڕۆکەخانەکان،  وتیشی، ئەگەر کارەکانی ئەو لیژنەیە لەوردبینی کردنی داھاتە نانەوتییەکان کۆتاییھات، ئەوا راپۆرتێک بۆ حکومەت و وەزارەتی دارایی عیراق بەرزدەکەنەوە، بۆ جێبەجێکردنی ماددەی ١١ لەیاسای بودجەی گشتی عیراق.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو