لەدوای 26 مانگ نرخی نەوت بەرزترین ئاستی تۆماركرد

  2021-06-19 10:57      296 جار بینراوە        کۆمێنت

دوای راۆرتەكەی رێكخراوی ئۆپیك نرخی نەوتی برێنت بەرزبووەوە بۆ نزكەی 74 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.
 
دوای راپۆرتی مانگانەی رێکخراوی ئۆپێک نرخی نەوتی خاو لەبازاڕەكانی جیهان بەرزبووەوە، بەشێوەیەك لەکاتی داخستنی بازاڕ، نرخی نەوتی برێنت 39 سەنت بەرزبووەو هەر بەرمیل بە 73 دۆلارو 47 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
 
لەدوای 14 مانگ رۆژی چوارشەممەی رابردوو نرخی نەوتی برێنت گەیشتە بەرزترین ئاستی كە73 دۆلارو 47 سەنتە.
 
بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار لەدوای وتاری جێرۆم پاول سەرۆکی بانکی ناوەندی ئەمریکا بووە هۆکاری وەستانی بەرزبوونەوەکانی نرخی نەوت. هەروەها سەرهەڵدانی جۆرێکی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەبەشێک لە وڵاتانی جیهان هۆکارێکی دیکە بوو کە رێگریی لەزیاتر بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لەهەفتەی رابردوو کرد.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو