هەدەپە: 1605 دەستگیركراوی سیاسی لەزیندانەكانی توركیا ژیانیان لەمەترسیدایە

  2021-06-19 19:58      180 جار بینراوە        کۆمێنت

ھەدەپە ئاشكرایدەكات، زیاتر لەھەزارو ٦٠٠ دەستگیرکراوی سیاسی لەزیندانەکانی تورکیا ژیانیان لەمەترسیدایە.
پارتی دیموکراتی گەلان (ھەدەپە) رایگەیاند، ھەزارو ٦٠٥ دەستگیرکراوی سیاسی و ئەندامی ھێزەکانی ئۆپۆزسیۆن، لەزیندانەکانی تورکیا بەھۆی توشبوونیان بەنەخۆشی درێژخایەن و کوشندەوە ژیانیان لەمەترسیدایە، دەشڵێت: لەو ژمارەیە ٦٠٤ زیندانییان باری تەندروستیان زۆر خراپەو پێویستیان بەچاودێری وردی پزیشکی ھەیە.
ھەدەپە داوای لەپەرلەمانی تورکیا کردووە پرۆژەیەک گەلاڵە بکات، بۆ دەرکردنی بڕیاری لێبووردن، بۆ ئەو زیندانیانەی گیرۆدەی نەخۆشی کوشندە بوون.
بەپێی ئامارێکی رێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤیش، لەئیستادا زیندانەکانی تورکیا زیاتر لە٢٦٠ ھەزار بەندکراوی تێدایە، کە لەزۆریی ژمارەی بەندکراوان ئەو وڵاتە لەسەر ئاستی جیھان لەپلەی دووەمدایە.


بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو