سەرۆك كۆماری نوێی ئێران بانگهێشتی كازمی دەكات

  2021-06-19 21:12      150 جار بینراوە        کۆمێنت

ئیبراھیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ھەڵبژێردراوی ئێران، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عیراق بانگھێشتی تاران دەکات.
نووسینگەی راگەیاندنی  سەرۆک وەزیرانی عیراق بڵاویکردەوە، مستەفا کازمی بەتەلەفۆن پیرۆزبایی سەرکەوتنی، لەھەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئێران لە ئیبراھیم رەئیسی کردووەو جەختیکردووەتەوە، لەپەرەپێدانی پەیوەندییەکانیان و زیادکردنی ھەماھەنگییە ھاوبەشەکانی نێوان عیراق و ئێران، لەبوارەکانی ئابووری و ئەمنی و روبەروبوونەوەی تیرۆر.

لەبەرامبەردا ئیبراھیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ھەڵبژێردراوی ئێران، سووربوونی وڵاتەکەی لەسەر گەشەپێدان و بەرەوپێش بردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ عیراق پیشانداوەو مستەفا کازمیشی بانگھێشت کردووە، تاکو لەنزیکترین کاتدا سەردانی تاران بکات.


بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو