كۆمسیۆن: هیچ لایه‌نێك بۆی نییه‌ پاڵێوراوی هه‌ڵبژاردنه‌كان دووربخاته‌وه‌

  2021-06-19 22:17      102 جار بینراوە        کۆمێنت

كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 19ی حوزه‌یرانی 2021 جه‌ختیكرده‌وه‌ كه‌بڕیاری دوورخستنه‌وه‌ی پاڵێوراوی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاراندایه‌و  له‌ده‌سه‌ڵاتی هیچ لایه‌نێكی تردا نییه‌.
جومانه‌ غه‌لای، وته‌بێژی كۆمسیۆن به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران تاكه‌ لایه‌نه‌ كه‌ بڕیار له‌سه‌ر دوورخستنه‌وه‌ی كانیدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌دات و پاشان له‌لایه‌ن ده‌سته‌یه‌كی تایبه‌تمه‌ند له‌كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌ ئه‌درێت.
راشیگه‌یاند: لایه‌نه‌كانی تری وه‌ك ده‌سته‌ی لێپرسینه‌وه‌و دادپه‌روه‌ری ده‌توانن هه‌ڵوێستی خۆیان له‌باره‌ی كاندیدێكه‌وه‌ بخه‌نه‌ڕوو، به‌ڵام بۆیان نییه‌ هیچ پاڵێوراوێك دووربخه‌نه‌وه‌، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، پێشتر كۆمسیۆن مه‌رجه‌كانی بوون به‌كاندیدی بڵاوكردبووەتەوه‌.
رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو 9ی حوزه‌یرانی 2021، كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان دوورخستنه‌وه‌ی 135 كاندیدی هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی په‌رله‌مانی عیراقی راگه‌یاندبوو كه‌وا بڕیاره‌ رۆژی 10ی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ 2021 به‌ڕێوه‌پچێت.
جومانه‌ غه‌لای، وته‌بێژی كۆمسیۆن رایگه‌یاندبوو، هۆكاری دوورخستنه‌وه‌ی 135 كاندیده‌كه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو، بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ ئه‌وانه‌ سه‌ربازن، ئاماژه‌شیدا، به‌گوێره‌ی مادده‌ی 9 له‌یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان، رێگه‌نادرێت كه‌سانی سه‌ربازیی خۆیان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان بپاڵێون.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو