ئامادەكاری تەواوكراوە یەكەی 80 بخرێتە سەر وەزارەتی پێشمەرگە

  2021-06-21 14:54      788 جار بینراوە        کۆمێنت

فەرماندەی یەكەی 80ی هێزی پێشمەرگە ئاشكرای كرد،  ئامادەكاری تەواویان كردووە، بۆ ئەوەی هێزی 80 بخرێتەوە سەر وەزارەتی پێشمەرگەو دوو لیواش بەتەواوی ئامادەن بۆ ئەوەی بخرێتەوە سەر وەزارەتی پێشمەرگە، بەڵام بۆ یەكەی 70 ئاگادار نیم.
نەجات عەلی، فەرماندەی یەكەی 80 رایگەیاند، لەپلانماندا هەبووە هێزەكانی یەكەی 80 بخەینە سەر وەزارەتی پێشمەرگەو بەتەواوی سەرجەم هێزەكان یەكبخەینەوە، لەئێستادا تەنها هەندێك كاری ئیدارییات ماوەو ئەوانەش جێبەجێ دەكرێن، هەروەها دوو لیوامان ئامادەیەو بەردەوام دەبین لەمەشقپێكردنی لیواكانی دیكە هەنگاو بەهەنگاو.
ئێمە بەرنامەمان ئەوە بووە كە هێزەكانمان بخەینە سەر وەزارەتی پێشمەرگە، بۆ ئەم مەبەستە مەشق و راهێنان بەهێزەكانمان دەكەین، بۆ ئەوەی هێزەكانمان لەشێوەی رێكخستنی وەزارەتی پێشمەرگە ئامادە بكەین.
سەبارەت بە یەكەی 70 روونیكردەوە، ئێمە وەك یەكەی 80 ئامادەكارییمان كردووە، بەڵام بۆ یەكەی 70 ئاگادار نیم و بڕواناكەم بەمزووانە دەست بە جێبەجێكردنی ئەو ئەركە بكەن.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو