هۆشداری لەداڕمانی بەهای دیناری عیراقی دەدرێت

  2021-06-22 00:05      336 جار بینراوە        کۆمێنت

ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند، دەستێك هەیە یاری بە بەهای دراوی نیشتیمانی دەكات و جموجوڵێكی نەبینراویش لەئارادایە كە بووەتە هەڕەشە لەسەر داڕمانی بەهاكەی.
محەمەد شەبەكی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق ئاشكرایكرد، هۆشدارییەك هەیە دەبێت بەجدی وەربگیرێت، چونكە بەهۆی گۆڕانكارییە خێراكانی ئابووری، ترسی زۆر لەسەر داڕمانی بەهای دراوی عیراقی هەیە لەداهاتوودا.
ئاماژەی بەوەشداوە، دوای بەرزكردنەوەی بەهای دۆلار، ئێستا حكومەت ناتوانێت بازاڕەكانی ئاڵوگۆڕی دراو كۆنتڕۆڵ بكات‌و بازاڕ هەمیشە لەدابەزین و بەرزبوونەوەدایە، ئەگەر بەهای دیناریش جێگیر نەكرێت و رێگەش لەبازرگانان نەگیرێت بەوەی چیتر یاری بەنرخی دۆلار بكەن، وا دەكات لەداهاتوودا دراوی عیراقی هەرەس بهێنێت.
لەكاتێكدا، پێشتریش بانكی ناوەندی عیراق ئاشكرایكردبوو كە یەدەگی دراوی بیانی بۆ زیاتر لە 56 ملیار دۆلار بەرزبۆتەوە‌و هیچ مەترسییەك لەسەر بەهای دینار نییە‌و هەر كاتێكیش پێویست بكات، دۆلاری زیاتر دەخەنە بازاڕەوە، بۆ ئەوەی پارێزگاری لەبەهای دینار بكەن.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو