پرسەنامەیەك لە مەكتەبی سیاسیەوە

  2021-06-22 10:27      420 جار بینراوە        کۆمێنت

مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بەهۆی كۆچی دوایی پێشمەرگەی دێرین جەلیل محەمەد كەرەم، پرسە نامەیەك ئاراستەی خانەوادەی كۆچكردوو دەكات.  
بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە  ھەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی دێرین جەلیل محەمەد كەرەم ـ مان پێگەیشت.
ھەڤاڵی كۆچكردوومان یەكێك بوو لە پێشمەرگە دێرینەكانی گەرمیان، كە بەشێك لە ژیانی بۆ خەباتكردن لەپێناوی رزگاری و سەرفرازی گەلەكەی تەرخانكرد. 
خۆمان بەھاوبەشی خەم و پەژارەی كەسوكارو بنەماڵە بەرێز و تێكۆشەرەكەیان دەزانین، 
پرسە و سەرەخۆشیان ئاراستە ئەكەین، لەیەزدانی مەزن داواكارین دواناخۆشیان بێت. 

انا لله وانا الیه راجعون...

مەكتەبی سیاسی 
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
٢٢/٦/٢٠٢١
 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو