هەوڵێك بۆ كۆنترۆڵكردنی نرخی دۆلار ئاشكرا دەكرێت

  2021-06-22 16:09      398 جار بینراوە        کۆمێنت

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق ئاشكرای كرد، بانكی ناوەندی پلانی هەیە كۆنتڕۆڵی نرخی ئاڵۆگۆڕی دینار بەرانبەر بەدۆلار بكات.
فەیسەل عیساوی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق 22-6-2021، بەئاژانسی هەواڵیی فەرمی عیراقی راگەیاندووە، لەڕێگەی  چالاككردنی كەرتی تایبەت و پاڵپشتیكردنی وەبەرهێنەران و پێدانی قەرزی ئاسان، بانكی ناوەندیی دەیەوێت لێكەوتەكانی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار كەم بكاتەوە، وتیشی: ئاسەوارەكانی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار هێشتا لەسەرەتادایە، بۆیە دەبێت هەموو لایەنەكان هاوكاری بانكی ناوەندیی بكەن بۆ سەرخستنی پلانەكەی.
ئاماژەی بەوەش كرد، بەمەبەستی  قەڵاچۆكردنی هەلی قۆستنەوەی مەزادی دراوەكان لەلایەن چەند كەسێكی هەلپەرستەوە، بڕیارە لەماوەی داهاتوودا بڕی دۆلاری خراوەڕوو كەم بكرێتەوە.
ئەوەشی خستۆتەڕوو، هەندێك لایەن دەیانەوێت شكست بەپلانەكانی بانكی ناوەندی بهێنن و حكومەت دوچاری شەرمەزاریی بكەنەوە.
جەختیشی لەوە كردەوە، نرخی ئاڵۆگۆڕی دۆلار، تائێستا لەژێر كۆنترۆڵی بانكی ناوەندیدایە، پلان هەیە لەماوەی داهاتوودا گۆژمەكانی دۆلار لەمەزادی دۆلاردا سنوردار بكرێت.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو