وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ راگه‌یه‌ندراوێكی‌ له‌باره‌ی‌ كوشتنی‌ هونه‌رمه‌ند جوانرٍۆ كه‌ریم بڵاوكرده‌وه‌

  2021-06-22 20:15      388 جار بینراوە        کۆمێنت
ئێستا لەلایەن پۆلیسەوە دۆسیەی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 22ی‌ حوزه‌یران، وەزارەتی پێشمەرگەی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، راگه‌یه‌ندراوێكی‌ لەبارەی کوشتنی هونەرمەند جوانڕۆ کەریم ناسراو بە "جوانڕۆی باڵەبان" کە بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ هاوكات کارمەندێکی وەزارەتەکەیه‌.
له‌و راگه‌یه‌ندراوه‌دا هاتووه‌ "تەرمی ناوبراو بەدەستبەستراوی لە نزیک گوندی پەلکەڕەش کە دەکەوێتە نێوان کەسنەزان و دێگەڵە دۆزراوەتەوە." 
نیاز محەممەد نووری نەقیبی هونەرمەندانی کوردستان، له‌باره‌ی‌ رووداوه‌كه‌وه‌ دەڵێت، شەوی رابردوو، جوانڕۆی باڵەبان بۆ نانخواردن چووەتە دەرەوە و نەگەڕاوەتەوە، هاوڕێکانیشی زۆر بەدوایدا گەڕاون، بەڵام هیچ زانیارییەکان لەسەری دەستنەکەوتووە، ئەمڕۆش تەرمێک لەلای دێگەڵە دۆزراوەتەوە و ئاگادارکراونەتەوە بۆئەوەی لێی بکۆڵنەوە و دەرکەوتووە کە تەرمی ئەو هونەرمەندەیە
هاوكات، هۆگر عەزیز وتەبێژی پۆلیسی هەولێر، وتی‌" کاتژمێر 5ی‌ بەرەبەیان تەرمی هاووڵاتییەک بەناوی (جوانڕۆ کەریم)، کە تەمەنی 44 ساڵە لە گوندی (پەلکە رەش) سەر بە ناحیەی (دێگەڵە) دۆزرایەوە"، راشیگه‌یاند كه‌ دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.
وەزارەتی پێشمەرگە لە به‌شێكی‌ تری‌ راگەیه‌ندراوه‌كه‌دا، ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كردووه‌ كه‌ " جوانڕۆ کەریم ئەندامی تیپی جوق و مۆسیقای سەربازی بوو، سەر بە فەرماندەیی ئینزیباتی سەربازی وەزارەتی پێشمەرگە." هەروەها ئاماژە بەوەشدەکات، "وەزارەتی پێشمەرگە بەدواداچوون و رێوشوێنی پێویستی لەسەر ئەم تاوانە گرتووەتەبەر و ئێستا لەلایەن پۆلیسەوە دۆسیەی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە و چاوەڕێی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانین".

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو