100 كاندید لە هەڵبژاردنی عیراق دەكشێنەوە

  2021-06-23 10:38      173 جار بینراوە        کۆمێنت

تائێستا 100 كاندیدی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق كشانەوەی خۆیان لە هەڵبژاردنەكەى ئەمساڵ  راگەیاندوەو كۆمسیۆنیش كشانەوەیانی پەسەندكردووە.
حەسەن سەلمان، بەڕێوەبەری راگەیاندنی كۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەكانی عیراق راگەیاند، هەرچەندە ژمارەی تەواوی ئەو كاندیدانە دیارینەكراوە كە بە تەمان بكشێنەوە، بەڵام ژمارەی ئەو كەسانەی كشاونەتەوە زیاتر لە 100كاندید دەبن، كشانەوەی كاندیدانیش دەبێت بە رەزامەندی حزبەكەی یان ھاوپەیمانییەكەی بێت، لەم پرسەشدا كۆمسیۆن تەنها دەتوانێت  رەزامەندی لەسەر كشانەوەیان بدات.

بڕیارە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق، 10ی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت. 

 

 

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو