قوباد تاڵەبانی لەگەڵ باڵیۆزو كونسوڵی بریتانیا كۆبوەوە

  2021-06-23 12:28      112 جار بینراوە        کۆمێنت

قوباد تاڵەبانی، لەگەڵ باڵیۆزو كونسوڵی بریتانیا كۆبوەوە و هاوڕابوون لەسەر ئەوەی ئامادەكاری باش بكرێت بۆ ئەوەی هەڵبژاردن ببێتە هۆی سەقامگیری سیاسی و لە سایەیدا حكومەتێك دروست بكرێت. 
نوسینگەی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە قوباد تاڵەبانی، پێشوازیكرد لەستیفن هیكی باڵیۆزو جیمس تورنتن، كونسوڵی گشتی بریتانیا لە هەرێمی كوردستان و لەبارەی هەرێمی كوردستان و بارودۆخی عیراق و هەڵبژاردنەكانی داهاتوی عیراق گفتوگۆیان كرد. 
ئاماژە بەوەشكراوە، لە دانیشتنێكدا كە تایبەت بوو بە ماڵئاواییكردن لەباڵیۆزو كونسوڵی بریتانیا قوباد تاڵەبانی سوپاسی هەردووكیانی كرد، لەهاوكاریكردنی هەمەجۆری هەرێمی كوردستان و پاڵپشتیكردن لە رێكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە و پڕۆسەی چاكسازی و هیوای خواست لە قۆناغی داهاتودا سەركەوتوبن لەكارو ئەركی نوێیان. 
هەروەها، شاندی بریتانیا پشتیوانی خۆی بۆ یەكڕیزی هێزە كوردستانییەكان دووپاتكردەوە و پابەندیی وڵاتەكەی خستەڕوو بە پشتیوانیكردن و هاوكاری زیاتری هەرێمی كوردستان. 

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو