نوسینگه‌ی‌ سه‌رۆكی‌ ئێران: واشنتن رازیبووه‌ سزا ئابوورییه‌كانی‌ سه‌ر ئێران هه‌ڵبگرێت

  2021-06-23 15:22      171 جار بینراوە        کۆمێنت
پێشكه‌وتنێكی‌ به‌رچاو له‌ گفتوگۆكانی‌ تایبه‌ت به‌ دۆسییه‌ی‌ ناووكی‌ ئێران دروست بووه‌

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 23ی‌ حوزه‌یران، چەند سەرچاوەیەکی میدیایی له‌ زاری‌ سه‌رۆكی‌ نووسینگه‌ی‌ حه‌سه‌ن روحانی‌ بڵاویانكرده‌وه‌، ئه‌مریكا رازیبووه‌ ته‌واوی‌ سزا ئابوورییه‌كانی‌ سه‌ر ئێران هه‌ڵبگرێت، ناوی ژماره‌یه‌كیش له‌ سیاسییه‌كانی‌ ئێران له‌ لیستی‌ ره‌ش لابدات.
له‌و باره‌یه‌وه‌، مه‌حموود واعزی‌، سه‌رۆكی‌ نووسینگه‌ی‌ حه‌سه‌ن رۆحانی‌، رایگه‌یاند، له‌ چوارچێوه‌ی‌ رێكه‌وتنه‌كانی‌ ڤییه‌ننا، لایه‌نه‌كان رێكه‌وتوون به‌ هه‌ڵگرتنی‌ هه‌موو سزا ئابوورییه‌كانی‌ تایبه‌ت به‌ هه‌نارده‌ی‌ نه‌وتی‌ ئێران بۆ ده‌ره‌وه‌ ، كاتی‌ خۆی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی‌ پێشووی‌ ئه‌مه‌ریكا به‌سه‌ر تاراندا سه‌پاندبووی‌.
وتیشی‌: 1040 سزای‌ سه‌رده‌می‌ دۆناڵد تره‌مپ به‌سه‌ر ئێراندا هه‌ڵده‌گیرێت، وێرای‌ لابردنی‌ ژماره‌یه‌ك ناو، له‌ ریزی‌ سیاسییه‌كانی‌ نزیك رێبه‌ری شۆڕشی‌ ئیسلامی‌ له‌ لیستی‌ ره‌ش.
هاوكات، هایكۆ ماس، وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌ڵمانیاش رایگه‌یاند: پێشكه‌وتنێكی‌ به‌رچاو له‌ گفتوگۆكانی‌ تایبه‌ت به‌ دۆسییه‌ی‌ ناووكی‌ ئێران دروست بووه‌، ره‌نگه‌ له‌ داهاتوودا بگه‌ن به‌ رێكکه‌وتنی‌ كۆتایی.
له‌ساڵی‌ 2015دا، ئێران رازی‌ بوو به‌رنامه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ سنووردار كرد، له‌به‌رانبه‌ر لابردنی‌ سزا ئابوورییه‌كان، كه‌ ئه‌مریكا به‌سه‌ر ئێراندا سه‌پاندبووی‌.

سه‌رچاوه‌: سایتی‌ " روسیا الیوم"
به‌شی‌ كوردی‌ PUKNOW

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو