ئیسرائیل وێنه‌ و زانیاری‌ نوێی‌ له‌سه‌ر بۆردوومانكردنی‌ كوره‌ ئه‌تۆمییه‌كانی‌ ته‌مموزی‌ عیراق بڵاوكرده‌وه‌

  2021-06-23 16:24      269 جار بینراوە        کۆمێنت
ئیسرائیل ژماره‌یه‌ك به‌ڵگه‌نامه‌ و وێنه‌ی‌ نوێی‌ بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ تایبه‌تن به‌ بۆردوومانكردنی‌ كۆره‌ ئه‌تۆمییه‌كانی‌ ته‌مموز

به‌بۆنه‌ی‌ تێپه‌ڕبوونی‌ 40 ساڵ به‌سه‌ر تێپه‌ڕبوونی‌ " ئۆپه‌راسیۆنی‌ ئۆپرا"، ئیسرائیل ژماره‌یه‌ك به‌ڵگه‌نامه‌ و وێنه‌ی‌ نوێی‌ بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ تایبه‌تن به‌ بۆردوومانكردنی‌ كۆره‌ ئه‌تۆمییه‌كانی‌ ته‌مموز" ئۆزیراك"ی‌ عیراق له‌ 7ی‌ حوزه‌یرانی‌ 1981دا.
ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ كه‌ له‌ ئه‌رشیفی‌ سوپای‌ ئیسرائیله‌وه‌ وه‌رگیراون، دوێنێ‌ سێشه‌ممه‌ وه‌زاره‌تی‌ به‌رگری‌ ئیسرائیل بڵاوی‌ كردنه‌وه‌ و چه‌ندین وێنه‌ی كوره‌ ئه‌تۆمییه‌كانیان تێدایه‌ كه‌ به‌ده‌ست كێشراون، له‌وانه‌ش وێنه‌یه‌كه‌، دیمه‌نێك له‌ كوره‌ ئه‌تۆمییه‌یكانی‌ تێدایه‌ و گوایه‌ له‌ نێو فڕۆكه‌یه‌كه‌وه‌ گیراوه‌.

 

 

یه‌كێكی‌ تر له‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ یاداشتێكه‌ سه‌باره‌ت به‌ دواخستنی‌ ئۆپه‌راسیۆنی‌ ئۆپرا بۆ ماوه‌ی‌ هه‌فته‌یه‌ك كه‌ بڕیار بوو له‌ 31ی‌ مانگی‌ ئایاردا ئه‌نجام بدرێت، ئه‌وه‌ش  به‌هۆی‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ نێوان مه‌ناحم بیگن سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ ئیسرائیل‌و ئه‌نوه‌ر سادات سه‌رۆكی‌ ئیسرائیله‌وه‌. 
به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی‌ تر كه‌ ئیسرائیل بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، دانپێدانانی‌ ئیلان رامۆن یه‌كێك له‌و فڕۆكه‌وانانه‌ی‌ به‌شداری‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌یان كردووه‌ كه‌ له‌ساڵی‌ 2003 به‌هۆی‌ كاره‌ساتی‌ تێكشكانی‌ كه‌شتی‌ ئاسمانی‌ ئه‌مریكی‌ "كۆڵۆمبیا"ه‌وه‌ گیانی‌ له‌ده‌ستدا.

سه‌رچاوه‌: سایتی‌ " روسیا الیوم"
وه‌رگێڕان‌و داڕشتنه‌وه‌ی‌: فه‌ریق حه‌بیب

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو