ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران تاوتوێی‌ بوودجه‌ی‌ 2021ی‌ هه‌رێمی‌ كرد

  2021-06-23 16:39      162 جار بینراوە        کۆمێنت
ڕوونکردنەوەی زیاتر لەبارەی ژمارە و داتاکانی تایبەت بە داهات و خەرجی و کورتهێنانی ناو بودجەی هەرێم 2021 خرايەڕوو

ئەمڕۆ چوارشەممە 23 ی حوزەیرانی 2021 بەئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران و سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ، ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوەی هەفتانەی ئەنجامدا.
لە کۆبوونەوەکەدا ، ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری، ڕوونکردنەوەی زیاتر و پێویستی لەبارەی ژمارە و داتاکانی تایبەت بە داهات و خەرجی و کورتهێنانی ناو بودجەی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2021 خستەڕوو.
دوای گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوەی چڕ دەربارەی ئەو تێببینی و سەرنجانەی کە لە لایەن ئەندامانی ئەنجومەنی وەزیرانەوە خرانەڕوو، بڕیاردرا وەزارەتەکانی دارایی وئابووری و پلاندانان و سامانە سرووشتییەکان، بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان، کۆبوونەوەی پێویست ئەنجام بدەن لەگەڵ لیژنە  تایبەتمەندەکانی پەرلەمانی کوردستان ( دارایی و کاروباری ئابووری، سامانە سروشتییەکان و یاسایی )، ئەمە سەرەڕای کۆبوونەوەیەکی تایبەت لەگەڵ سەرجەم فراکسیۆنەکانی ناو پەرلەمانی کوردستان، بۆ پێدانی بەرچاوڕوونی زیاتر  و هێنانەدی لێکتێگەیشتنێکی هاوبەش لە نێوان حکومەت و پەرلەماندا، بۆ ئەوەی پڕۆژە یاسایەکی شەفاف و گشتگیر ئامادە بکرێت و دوای پەسەندکردنی لە لایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە، بنێردرێت بۆ پەرلەمانی کوردستان بۆ دەنگدان.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو