به‌لجیكا جینۆسایدی‌ ئێزدییه‌كانی‌ به‌فه‌رمی‌ ناساند

  2021-06-30 18:57      1022 جار بینراوە        کۆمێنت
چه‌ندین گه‌نج و پیر و مێردمنداڵی ئێزدی‌ جینۆساید كران

نوێنه‌ری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ په‌رله‌مانی‌ ئه‌وروپا رایگه‌یاند، لێژنه‌ی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ فیدڕاڵی‌ به‌لجیكا، به‌ تێكڕای‌ ده‌نگ پرسی‌ جینۆسایدی‌ هاوڵاتیانی‌ ئێزیدی به‌ فه‌رمی‌ ناساند.
نوێنه‌ری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ په‌رله‌مانی‌ ئه‌وروپا راشیگه‌یاند، دكتۆر جۆرج تالامان، ئه‌ندامی‌ په‌رله‌مانی‌ به‌لجیكا، له‌ میانی‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ ئه‌و وڵاته‌، سوپاس و پشتگیری خۆی بۆ هه‌وڵه‌كانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌ربڕی‌، كه‌ بۆ سه‌رخستنی‌ پڕۆژه‌یاساكه‌ كاری‌ جددیان كردووه‌.
ئێزدییه‌كان، له‌ 4ی ئابی 2014، دوای‌ هێرشی‌ تیرۆریستانی‌ داعش بۆ سه‌ر شنگال كه‌ زۆرینەی دانیشتوانی ئێزدین، چه‌ندین گه‌نج و پیر و مێردمنداڵی ئێزدی‌ جینۆساید كران.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو